فیفا خەڵاتی باشترینەکانی ئەمساڵ دابەش دەکات
پێچەوانەوەی پێشبینیەکان چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ مەراسیمی باشترین یاریزانی فیفا و یوێفا بەڕێوەبچێت.
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواخستنی خوڵ و پاڵەوانتیەکان، گۆڤاری فرانس فتبۆل بریاریدا مەراسیمی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەڕێوەنەچێت، بەڵام سەرچاوەکان بڵاویان کردووە فیفا و یوێفا بریاریانداوە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ مەراسیمەکانیان ئەنجام بدەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت کۆتاییەکانی ئەمساڵ هەردوو مەراسیمەکە لە دوو کاتی جیاواز بەڕێوەبچێت.
ماڵپەری RMC بڵاوی کردووە فیفا دەیەوێت رێکارێکی نوێ بدۆزێتەوە بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی زە بێست کە بریاربوو مانگی سێبتەمبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بەڵام بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەراسیمەکە نەکرا.