ئامێری پشكنینی پله‌ی گه‌رما بوو.. وایزانی ده‌مانچه‌یه
ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه و یه‌كسه‌ر "ته‌سلیم" بوو
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك یه‌كێك له به‌رپرسانی یانه‌ی "سیارا" ده‌كه‌وێته هه‌ڵوێستێكی نامۆ، به‌ر له‌وه‌ی تیمه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی نیوه‌ی كۆتایی خولی "كۆبا دو نۆردێست"ی به‌رازیلی بكه‌وێته به‌رامبه‌ر یانه‌ی "فۆرتالیزا".
له ڤیدیۆكه‌دا كاردانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یانه‌ی ناوبراو نیشان ده‌درێت، كاتێك له پاسه‌كه داده‌به‌زێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و یاریگا به‌ڕێ بكه‌وێت، له‌ناكاو خۆی له‌به‌رده‌م كه‌سێكدا ده‌بینێت، كه ئامێرێكی پێوانه‌كردنی پله‌ی گه‌رمای به‌ده‌سته‌وه‌یه و رووی له نێوچاوانی ئه‌ودا به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش وا ده‌زانێت ده‌مانچه‌یه و یه‌كسه‌ر راده‌چڵه‌كێت و ده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌ڵام دوای چه‌ند چركیهك ده‌زانێت كه چه‌ك نییه و ئامێری پشكنینی پله‌ی گه‌رمایه.
ئه‌م گرته ڤیدیۆیه‌ش به‌هۆی دیمه‌نه ناوازه‌كه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رازیل هه‌موو ئه‌ندامانی تیمه وه‌رزشییه‌كانی به پشكنینی پله‌ی گه‌رماوه پابه‌ند كردووه، به‌ر له‌وه‌ی بچنه ناو یاریگا، ئه‌مه‌ش له پێناو رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان.
جێگای ئاماژه‌یه له یارییه‌كه‌دا یانه‌ی سیارا به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر یانه‌ی "فۆرتالیزا"ـدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
H.B
¡Le doy mi temperatura, pero no dispare por favor!??
— RTS (@RTSEcuador) July 30, 2020
-
Un integrante del equipo de fútbol brasileño Ceará SC se asustó cuando le apuntaron sin avisar con un termómetro. pic.twitter.com/F1iO5a6iYA