نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی جەخت لە بەشداریی کورد لە بەڕێوەبردنی سووریادا دەکەنەوە
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، شه‌وى ڕابردوو، 23-04-2025، لە هەولێر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له مه‌زڵووم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هەسەدە) كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە "له كۆبوونهوەكەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و په‌يوه‌ندييه‌كانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و لايه‌نه سياسييه كوردييه‌كان له سووريا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووريا تاوتوێ كران و ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، بيروڕايان گۆڕييهوه."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کردووە "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاوبه‌شى و به‌شداريى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى سووريا له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌دا و مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕابوون له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و پێكهوهيى له‌نێو پێكهاته‌كانى سووريادا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و ئاڵنگارييهكان."
ئاماژە بەوەش کراوە "پێويستيى يهكڕيزى و تهبايى له‌نێو هێز و لايه‌نه كوردييه‌كانى سووريادا وه‌ك گەرەنتييهك بۆ به‌ديهێنانى داوا و مافه ڕه‌واكانى كورد له‌و وڵاته، دۆخى كامپى هۆڵ و ڕۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له سووريا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."