سەرۆک بارزانی: چارەکردنی کێشەکان پێویستی بە هەماهەنگیی لایەنە سیاسییەکانە
پێنجشەممە، 24ی نیسانی 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرە کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە لە پێناو تێپەڕاندنی کێشە و ئاڵنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری و بووژانەوە.