سێ کاری گرنگ دەبێت هەموو بەیانییەک ئەنجامی بدەین
بۆ باشترکردنی کرداری هەرس
K24- هەولێر:
کێلی جۆنز پزیشکی بواری خوارک باس لە چەند رێگایەکی تەندروستی دەکات تاوەکو بەیانییەکی تەندروستمان هەبێت.
ئەو پزیشکە دەڵێت، ئەم سێ هەنگاوە بۆ تەندروستی گەدە و ریخۆڵە و کۆ ئەندامی هەرس گرنگە بەیانیان بکرێن.
یەکەم کار کە ئەنجامی بدەیت، خواردنەوەی پەرداخێک ئاوە چونکە ئەمە لە قەبزی و نارێکی جولەی ریخۆڵەکان دەتپارێزێت، هەروەها هەندێک کێشەی کرداری هەرس چارەسەر دەکات و ئەگەری تووشبوونت بە شێرپەنجەی ریخۆڵە کەم دەکاتەوە.
کێلی جۆنز دەڵێت، چەند خواردنێک هەن کە بە پریبایۆتیک ناسراون و جۆرێکن لە کاربۆهایدرەتی هەرسنەکراو، دەبنە خۆراکی بەکتریا سوودبەخشەکانی ناو ریخۆڵە بەمەش، کرداری هەرس، بەرگری و تەندروستی دەروونیت باشتر دەبێت.
بۆ دەستکەوتنی پریبایۆتیک دەبێت ئەم خواردنانە بخۆین:
قەلاس کە بە کاڕان، جۆکێویلە یان جۆوورچیش ناسراوە
جۆ
پیاز ئەگەر کێشەی هەرست لەگەڵی نییە
مۆز ئەگەر زۆر نەگەیشتبێت
سیر
سێو
هەروەها دەبێت بیریش لە خواردنی پرۆبایۆتیک بکەینەوە، کە ماست گەورەترین سەرچاوەیەتی.
پزیشکەکە داواش دەکات، دەبێت پێش خواردن و دەستبەکارکردن، جووڵە یان وەرزشێکمان هەبێت تەنانەت ئەگەر کەمیش بێت.
wellandgood