گهنجێكی كورد ئهپلیكهیشنێك تایبهت به كۆرۆنا درووست دهكات
پڕۆژەكەی خۆی پێشكەش بە بانكی خوێنی ههولێر دەكات
K24 - هەولێر:
گەنجێكی شاری ھەولێر ئەپلیكەیشنێكی تایبەتی درووستكردووە، كە تایبەتە بە چارەسەرییەكانى كۆرۆنا و پلازمای خوێن. لە رێگەیهوه ھاووڵاتیان دەتوانن وەكو خۆبەخش، وەرگری پلازما و تەنانەت بۆ خوێن بەخشين سوودی لێوەربگرن.
ئەم گەنجە چەندین ئەپلیكەیشنی لە كاتی پێویست درووستكردووە. له لێدوانێكی تایبهتی بۆ كوردستان24، رایگهیاند، لە داھاتوودا و دوای تەواوبوونی كۆرۆنا ھاووڵاتیان دەتوانن بەكاری بهێنن.
یاسین عەبدوڵڵا، ئەو گەنجەیە كە قوتابی بەشی پرۆگرامسازی كۆلیژی ئەندازیارییە، ئەو لە ماوەیەكی كەمدا ئەم ئەپلیكەیشنەی درووستكردووە. لەو بڕوایەدایە، ئەویش وەك تاكێكی كۆمەڵگه ئەركێكی لە سەر شان بووە. دوای چەند رۆژێك توانیویەتی پڕۆژەكەی بخاتە خزمەتی ھاووڵاتیان.
لە لایەكیدیكەوە كەسی تووشبووش دەتوانێت بە سەردانیكردنی ئەم ئەپلیكەیشنە گروپی خوێنى خۆی بدۆزێتەوە. راستەوخۆ پەیوەندی پێوە بكات. لە ئەگەری رەتكردنەوەی زانیاری بە ئەدمین دەدرێت. لە لیستەكە دەسڕدرێتەوە.
یاسین تەمەنی 20 ساڵه، ئەو جیا لە درووستكردنی ئەم ئەپلیكەیشنە پێشتریش چەندین پرۆگرام وئەپلیكەیشنی دیكەی درووستكردووە، رۆژانە زیاتر لە 10 كاتژمێری خۆی تەرخانكردووە بە كاری پرۆگرامسازی.
داڕشتنهوهی: هۆشیار بهنانی