دوای 24 کاتژمێر منداڵێک بە زیندویی لە ژێر باڵەخانەیەکی رووخاو دەردەهێنرێتەوە

بەهۆی تەقینەوکەی بەیروت

K24- هەولێر:

تیمە فریاگوزارییەکانی بەیروت، دوای 24 کاتژمێرکچێک لە ژێر باڵەخانەیەکی داڕووخاو دەردەهێنەوە.

کچە منداڵەکە بەهۆی تەقینەوەکە لە ژێر وێرانەی ماڵەکەیان گیری خواردووە، کاتێک رزگار دەکرێت، خەڵکەکە خۆشحاڵ دەبن و دەڵێن، عیسام

زیندووە.

رۆژنامەنووس سەحەر حسەین ڤیدیۆی منداڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، دایک و باوکی بەهۆی تەقینەوەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەهۆی تەقینی دوو هەزار و 700 تۆن ئەمۆنیۆم نیترات، تاوەکو ئێستا 137 کەس لە بەیروت گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار کەسی دیکەش بریندارن، گەڕان بە دوای قوربانیان لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکان بەردەوامە.