كۆرۆنا رێبه‌رێكی گەشتیاری ‌ده‌كاته‌‌ شوان

له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڕێكانی ده‌ستیان به‌و كاره‌ كردووه‌

K24- هه‌ولێر:

پیاوێكی ئوردنی ماوةى 28 ساڵه‌ رێبه‌ری گه‌شتیارییه‌ و له‌ كاره‌كه‌یدا شاره‌زایه‌، به‌ڵام كۆرۆنا و نه‌مانی گه‌شتیار ناچاری كردووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی چەند سەر مەڕێك بکڕێت و ببێتە شوان، بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانیان په‌یدا بكه‌ن.

ئیبراھیم ئەلواحیش ئه‌و شوانه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "لە ١٠ی مانگی مارسه‌وه‌ کاری ئێمە وەستاوه‌، له‌ 99%ی داھاتی ئێمە لەسەر گەشتیاری بیانییە. منیش ھیچ سەرچاوەیەکی دیکەی بژێویم نیە. تەنیا لە ئۆفیسەکانی گەشتیاری کارمان دەکرد. ناچار بووم دەبوو کارێکی دیکە بدۆزمەوە و ئێستا وا بوومەتە شوان. بەتەنیاش نیم ئێمە سێ هاوڕێ بووین، ئێستاش ھەرسێکمان پێکەوە ئەم مەڕانەمان کڕیوە. بەڕاستی ئەمە كاری ئێمە نیە، بەڵام ھەوڵ دەدەین فێربین. چونکە لەسەدا 80 بۆ 85ی ئەوانەی من دەیانناسم کارەکەیان لەدەستداوە".

باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، "کاری من گەشتیارییە و ئەزموونێکی زۆرم ھەیە تێیدا و چەند پرۆگرامێکیشم دروستکردووە لە یوتیوب چەناڵی خۆمم ھەیە. شوانی زۆر زەحمەتە و ھێشتا لەگەڵی رانەھاتووم. ھێشتا کۆرۆنا لە ھەموو جیھان ھەیە و کۆتایی نەھاتووە. ئەگەر کۆرۆناش نەمێنێت، زیاتر لە ساڵێکی دەوێت تا کەرتی گەشتیاری وەك جارانی لێدێتەوە. من عاشقی ئوردنم من عاشی وڵاتەکەمم.. ئەگەر گەشتیاری گەڕایەوە من دەچمەوە سەر کارەکەی خۆم، چونکە زۆرم خۆشدەوێت".

H.B

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6da03220-7d0e-40bf-840e-bcbe11855175/080720XCD.ism/manifest