یه‌حیا ره‌سوڵ: له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه گه‌یشتووینه‌ته لێكتێگه‌یشتن
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منییه له نێوان پارێزگاكان

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی پله باڵای سه‌ربازی عێراقی ئاشكرایكرد، گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌باره‌ی هاوكاری هه‌واڵگری بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان "ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم" گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر، به تایبه‌ت له سنووری پارێزگای دیاله و كه‌ركووك.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا یه‌حیا ره‌سوڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق گوتی: كۆبوونه‌وه و لێكتێگه‌یشتنی ئه‌منیی هاوبه‌ش له نێوان فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌یه.
گوتیشی: ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه زیاتر تایبه‌ته به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌و ناوچانه‌ی گومان ده‌كرێت شانه‌ی نووستووی رێكخراوی داعشی لێ هه‌بێت، وێڕای ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری له‌بواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له دزه‌كردنی چه‌كدارانی تیرۆریست له وڵاتانی هاوسنوور له‌گه‌ڵ عێراق بكرێت.
به‌گوێره‌ی سایتی ئه‌لیكترۆنی "العربی الجدید"، یه‌حیا ره‌سوڵ باسی له‌وه‌كردووه، لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه هۆی ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا پێكبهێنرێت، كه له ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانده‌ی هه‌ردوولا پێكهاتوون و ئامانجێكیشی بۆ ئه‌وه‌یه، بۆشایی ئه‌منی له نێوان پارێزگاكان "هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق" به هاوبه‌شی پڕ بكرێته‌وه.
یه‌حیا ره‌سوڵ گوتیشی: ئه‌و ناوچانه‌ی هاوكاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ریان ده‌كرێت ده‌كه‌ونه پارێزگاكانی دیاله و كه‌ركووك.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق روونیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق هه‌وڵ بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووری نێوان عێراق و سووریا ده‌دات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پلانێك له نێوان فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به پشتبه‌ستن به نوێترین ته‌كنۆلۆژیا داڕێژراوه.