توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر نیشانەکانی کۆرۆنا بڵاودەکرێتەوە
چۆنیەتیی تووشبوون جیاوازی دروست دەکات
K24- هەولێر:
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی دەمامک دەبەستن، ئەگەر تووشی کۆرۆنا بن، سووکتر نەخۆشییەکە دەگرن.
به گوێرهی راپۆرتێكی ئیندیپێندێنتی بهریتانی، مۆنیکا گاندی، پزیشکی نەخۆشییە گوازراوەکان لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت، ئەو کەسانەی ماسک دەپۆشن، سووکتر تووشی نەخۆشییەکە دەبن چونکە ژمارەیەکی کەمتر لە ڤایرۆسەکە دەچێتە لەشیانەوە، ئەمەش وا دەکات بەرگری لەشیان زیاتر بتوانێت کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکات.
توێژینەوەکە لەسەر مشک کراوە، ئەو مشکانەی دەمامکیان بۆ بەکارهاتووە، یان تووشنەبوون یان کە تووشبوون نیشانەکانیان سووک بوون، بە پێچەوانەوە، ئەوانەی دەمامکیان بۆ بەکارنەهاتووە، نیشانەکان تێیاندا تووندتر بووە.
مۆنیکا گاندی دەڵێت، توێژینەوەکەی ئەوەی فێرکردین، بەکارهێنانی دەمامک گرنگترە لەوەی بیری لێدەکرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک سەرەتا کەسێک تووشی کۆرۆنا دەبێت، چەند ژمارەی ئەو ڤایرۆسانەی دەچنە لەشییەوە کەمتر بێت، کەمتر نیشانەی دەبێت، ئەمەش وامان لێ دەکات بڵێین، چۆنیەتی تووشبوون بە کۆرۆنا جیاوازی دروست دەکات.
H. J