میسی 50 ئامێری هەناسەی دەستکردی بۆ وڵاتەکەی نارد

لیۆنێل میسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنا 50 ئامێری هەناسەی دەست کرد پێشکەش بە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەی دەکات.

لیۆنێل میسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنا لە رێگەی رێکخراوە خێرخوازییەکەی 50 ئامێری هەناسەی دەستکردی بۆ نەخۆشخانەی شاری رۆزاریۆی وڵاتەکەی بە فرۆکەیەکی تایبەت ناردووە و بێجگە لەم ئامێرانە چەندین کەل و پەلی دیکەی پزیشکیشی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی ناردووە.

میسی یەکەمجاری نیە هاوکاری نەخۆشخانەکان و تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی دەکات، چەند مانگ لەمەوبەریش چەندین ئامێری هەناسەی دەستکرد و کەل و پەلی پزیشکی دابین کردووە.

هاوکارییەکانی میسی لە فرۆکەخانەیەکی وڵاتەکەی
هاوکارییەکانی میسی لە فرۆکەخانەیەکی وڵاتەکەی