هاڤێرتز لەگەڵ یانەی چێڵسی گەیشتووەتە رێکەوتن

کای هاڤێرتزو یاریزانی ئەڵمانی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی گەیشتووەتە رێکەوتن و دەیەوێت وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە لەبەر بکات.

کەنالی راک وەنی ئیتاڵی بڵاویکردووە هێرشبەرە لاوەکەی یانەی بایەرلیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا لەگەڵ کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی گەیشتووەتە رێکەوتن بۆ پەویەندی کردن بەم یانەیە و ئەوەی ماوە رێکەوتن لەگەڵ ئەو یانەیە بکرێت و بلوز هیوادارە بەرامبەر 90 ملیۆن پاوەند بتوانێت یانە ئەڵمانیەکە رازی بکات دەستبەرداری یاریزانەکەیان بن.

هاڤێرتز ئەم وەرزەی بۆندزلیگا یەکێک بوو لە یاریزانە دیارەکان و لەگەڵ یانەکەی بەشداری 30 یاریی کرد و توانی 12 گۆڵ بکات و چەندین یانەی گەورەی ئەوروپیش ئامادەن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.