هەڵبژاردەی عێراق ئامادەکارییەکانی دەست پێدەکاتەوە

 

دوای پێنج مانگ دوورکەوتنەوە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵبژاردەی تۆپی پێ عێراق لە هەولێر دەست بە ئامادەکارییەکانی دەکاتەوە.

گوتەبێژی فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق رایگەیاندووە دوای پێنج مانگ جارێکی دیکە هەڵبژاردەی تۆپی پێ وڵاتەکەیان بەبێ ئامادەبوونی یاریزانە پیشەگەرەکان و هەروەها یاریزانانی یانەی شورتە بیستی ئەم مانگە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەست بە ئامادەکارییەکانیان دەکەنەوە، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 و هەروەها جامی ئاسیای 2023.

کاتانیچ راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی ناوی 26 یاریزانی بۆ بەشداری کردن لە ئامادەکارییەکان بلاوکردووە و لەو لیستەدا هیچ یاریزانێکی کورد بانگهێشت نەکراوە