ڤیدیۆ.. دوو خوشك له‌ناكاو ده‌بنه خاوه‌ن سامانێكی زۆر
له ته‌مه‌نی 77 و 80 ساڵیدا ئینجا زانیان برایه‌كیان هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
چیرۆكی دوو خوشك كه زیاتر له خه‌یاڵ ده‌چێت، له ناو به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال‌میدیا له میسر بڵاوبووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كان دوای ته‌مه‌نێكی زۆر له‌ناكاو دوو خوشك ده‌بنه خاوه‌ن میراتێكی زۆر.
رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی میسری بڵاویكرده‌وه، سه‌عدییه و فه‌تحییه دوو خوشكن و تاسان، كاتێك نوێنه‌ری دادگا له ده‌رگاكه‌یانی دا بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌ی مانه‌وه‌ی میراتی براكه‌یان به‌وان بدات، كه پێشتر هه‌رگیز به‌بوونی ئه‌و برایه‌یان هه‌ر نه‌زانیوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كاتی خۆی باوكی سه‌عدییه و فه‌تحییه به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دایكی ئه‌وان بكات، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه‌دا كردووه له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای بوحه‌یره و كوڕێكی لێ هه‌بووه، به‌ڵام به ته‌مه‌ن له خوشكه‌كانی بچووكتر بووه، واتا دوای هاوسه‌رگیری دووه‌م كوڕه‌كه‌ی له هاوسه‌ری یه‌كه‌مه‌وه هه‌بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به دایكی دوو كچه‌كان بڵێت كه هاوسه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها دایكی براكه‌شیان كه ده‌كاته باوه‌ژنیان، به هیچ كه‌سێكی نه‌گوتووه كه كوڕه‌كه‌ی دوو خوشكی دیكه‌ی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی میراتی هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا بۆ كوڕه‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
ئێستا سه‌عدییه‌ی ته‌مه‌ن 77 ساڵی و فه‌تحیه‌ی ته‌مه‌ن 80 ساڵی، دوای مردنی براكه‌یان له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا بوونه میراتگری راسته‌قینه‌ی براكه‌یان و میراتێكی خه‌یاڵییان بۆ ماوه‌ته‌وه.
H.B