سابیر كوردستانی كۆچی دواییكرد
له سلێمانی كۆچی دواییكرد
K24 – هه‌ولێر:
هونه‌رمه‌ندی كورد، سابیر كوردستانی به هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكی، ئه‌مشه‌و له سلێمانی كۆچی دواییكرد.
سابیر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، ناسراو به "سابیر كوردستانی" له 1955 له كه‌ركووك له‌دایكبووه.
ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و باوكی سێ كچ و كوڕێكه. له 1970 بۆ یه‌كه‌مجار له قوتابخانه‌ی ئیمام قاسم له كه‌ركووك له یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان گۆرانی گوتووه.
له 1971 یه‌كه‌م گۆرانی له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ركووك تۆمار كردووه. لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کردووه.