ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیان له نرخی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هێنایه ده‌نگ
بڕیاری نوێ ده‌ركران
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ناڕەزایەتی و نیگەرانییەكی زۆر لە لایەن ھاووڵاتییانه‌وه لەبارەی گرانی نرخی نەخۆشخانە تایبەتییەكان دروستبوو، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لەبارەی نرخی چارەسەری کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان و دەركرد و تەواوی نرخەکانی خزمەتگوزاری چارەسەری بۆ تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان سنوردار کران.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ورده‌كارییه‌كانی بڕیاره‌كه‌ی خسته‌ڕوو و گوتی: به‌گوێره‌ی جیاوازی خزمه‌تگوزارییه‌كان نرخه‌كانی جیاوازن، چونكه حاڵه‌ته‌كانیش جیاوازن، هه‌یانه باری ته‌ندروستییان خراپه و پێویستییان به خزمه‌تگوزاری زیاتره، هه‌شیانه به‌شێوه‌یه‌كی سووك یان مامناوه‌ند تووشی په‌تاكه بوونه و پێویستییان به هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌ك نییه، له هه‌مانكاتدا هه‌ندێكیان له هه‌ندێكیان زیاتر له‌ناو نه‌خۆشخانه ده‌مێننه‌وه.
ھەر بەپێی بڕیارەكە، خزمەتگوزارییەكانی تایبەت بە چارەسەكردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەكان بە رێژه‌ی 40 تا 50% لە كۆی گشتی نرخه‌كان كەمكرایەوە. ھاووڵاتییانیش دەڵێن: دەبوایه نەخۆشخانە تایبەتەكان خۆیان له‌و بڕیاره دەستپێشخەر بان.
ڤایرۆسی كۆرۆنا تەواو بڵاوبووةتەوە، رۆژانە سەرووی 500 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی ئه‌و په‌تایه دەبن، نەخۆشخانەكانی حكومی بەھۆی ژمارەی زۆری تووشبووانەوە فشارێكی زۆریان لەسەرە.
H.B