سبەینێ مووچەخۆرانی ژمارەیەک دەستە و وەزارەتی دیکە نامەی 'هەژماری من'ـیان پێ دەگات

مووچەخۆری ژمارەیەک دەستە و وەزارەتی دیکە کە تۆمار کراون لە پرۆژەی هەژماری من، سبەینێ لە ڕێگەی نامەی مۆبایلەوە ئاگادار دەکرێنەوە لەوەی دەتوانن مووچەکانیان لە ڕێگەی ATM ڕابکێشن.

چوارشەممە 14ـی ئایاری 2025، پرۆژەی هەژماری من، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سبەینێ مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە پرۆژەی هەژماری من، سەر بەم وەزارەت و یەکە ژمێریارییانەی ئەم فەرمانگانەی خوارەوە، کورتەنامەیان پێ دەگات و دەتوانن مووچەکانیان لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) وەربگن.

پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ڕایگەیاند: تاوەکوو ئێستا 419 هەزار کارتی پرۆژه‌كه‌ دابەش کراون و 580 ئامێری (ATM) لە 200 شوێنی جیاوازی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دانراون.

سێشه‌ممه‌، 13ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی  کوردستان لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە، بەپێی لیستەکە، 14ـی ئایار دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و ڕۆژی یەک شەممە ( 18ی ئایاری 2025 ) کۆتایی بە دابەشکردنی دێت.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment