پۆلیسێک لەدوایین ساتی ژیانیدا کەسێک لە مردن رزگار دەکات

خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لەسەر رێڕەوی شەمەندەفەرێک گیری خواردووە

K24- هەولێر:

ئیریکا ئوریا، ئەفسەرێکی پۆلیس لە کالیفۆرنیای ئەمەریکا، هاوشێوەی فیلمەکان لە دواین ساتدا، کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە مردن رزگار دەکات.

ئەو ئەفسەرە کەسەکە دەبینێت لەسەر رێڕەوی شەمەندەفەرێک گیری خواردووە و شەمەندەفەرەکەش بە خێراییەکی زۆر لێی نزیک دەبێتەوە. خێرا لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزێت و هاووڵاتییە تەمەن 66 ساڵەکە رزگار دەکات. 

پۆلیسی کالیفۆرنیا گرتە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە و ستایشی ئازایەتیی پۆلیسەکەیان دەکات.