هه‌ڵۆیه‌ك فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكیی خسته خواره‌وه
فڕۆكه‌كه كه‌وتووه‌ته ناو ده‌ریاچه و تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
هه‌ڵۆیه‌ك له جۆری "عوقابی قیژێنه‌ر" توانی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی حكومی له ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوه‌تی تێكبشكێنێت و بیخاته خواره‌وه.
له هه‌واڵێكدا كه له پێگه‌ی تایبه‌تی حكومه‌تی خۆجێیی ئه‌و ویلایه‌ته ئه‌مه‌ریكییه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه تایبه‌ت بوو به وێنه‌كێشانی نه‌خشه‌ی زه‌وی له‌سه‌ر كه‌ناراوه‌كان و له نزیك شاری ئیسكانابا رووبه‌ڕووی هێرشی هه‌ڵۆیه‌ك بووه‌وه و كه‌وته خواره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌و باڵنده‌یه توانی فڕۆكه‌كه به‌ته‌واوه‌تی تێكبشكێنێت و كه‌وته ناو ده‌ریاچه‌ی میشیگانه‌وه.
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، وێڕای گه‌ڕانی به‌رده‌وام به‌دوای فڕۆكه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك، به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و رووداوه له 21ی مانگی رابردووه‌وه روویداوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه ئێستا ئاشكرایان كردووه.
H.B