ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كی كورد ده‌دزرێت و ڤیدیۆكه‌شی له تیكتۆك بڵاوده‌كرێته‌وه
پۆلیس هاوشێوه‌ی فیلمه‌كانی هۆڵیوود دزه‌كان راوده‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كی كورد له شاری ئۆكلاندی نیوزیلاند ده‌دزرێت و پۆلیسیش هاوشێوه‌ی فیلمه‌كانی هۆڵیوود، دزه‌كان راوده‌نێت، گرته‌ی ڤیدیۆییه‌كه‌ش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیكتۆك بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌ختیار مسته‌فا، خه‌ڵكی باشووری كوردستانه و له شاری ئۆكلاندی نیوزیلاند ده‌ژی، به كوردستان24ی راگه‌یاند، كاتێك چووه‌ته سه‌ر كار ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پارك كردووه، له‌كاتژمێری پشووی سه‌ر كاره‌كه‌ی سه‌یری كردووه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نه‌ماوه.
وه‌ك به‌ختیار باسی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی پۆلیس ده‌دات، شوێنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیاریده‌كرێت و پۆلیس دوای ده‌كه‌وێت.
به‌ختیار ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، دیارده‌ی دزینی ئۆتۆمبێل له نیوزیلاند زۆره، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه سزای دزینی ئۆتۆمبێل هێنده قورس نییه، بۆیه زۆر دووباره ده‌بێته‌وه.
گرته‌ی ڤیدیۆییه‌كه‌ی ساتی راونانی دزه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئۆكلاند، له تیكتۆك بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌یان هه‌زار كه‌س ڤیدیۆكه‌یان بینیوه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ختیار ره‌نگی سیلڤه‌ره و به شه‌قامێكی سه‌ره‌كی ئۆكلاند ده‌ڕوات و دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسیش دوای كه‌وتوون.