قۆناغی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر، بەم نزیکانە تەواو دەبێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرا، مانگی حەوت تەواو دەبێت و سەدا 78ـی  کارەکانی کۆی گشتیی پرۆژەکە تەواو بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی ئایاری 2025، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند "پرۆژەی گەیاندنی فریاگوزاری ئاوی خێرا قۆناغ بە قۆناغ کاری لەسەر دەکرێت."

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەو قۆناغانەی کە پێویستن بۆ بەرهەمهێنان و خاوێنکردنەوەی ئاو "ئینتێک" سەدا 95ـی تەواو بووە، پرۆژەی گەیاندنەکە ئێستا خێرا بووە.

دەشڵێت: ئێستا پەمپی ئاو دەبەسترێت، هەروەها دانانی بۆرییەکان لە نێوان هەر سێ وێستگەکە تەواو بووە. لە ناو شاریشدا سەدا 85 کار کراوە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕشیگەیاند "بۆ مانگی حەوت، لە سەدا 57 پرۆژەکە ئاوی پێدا دێت، تەواو دەبێت کۆی پرۆژەکەش سەدا 78ـی تەواو بووە."

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment