بۆ یهكهمجار له مێژووی ئێران ژن و مێردێك له یهك یانه یاری دهكهن
به ڤیدیۆ.. ههردووكیان له ههمان یانه له خولی بهلجیكا یاری دهكهن
زۆر بە دەگمەن روویداوە ژن و مێردێک هەر دووکیان یاریی بۆ یەک یانە بکەن، بەڵام بۆ جاری یەکەم لە مێژووی ئێران ئەمە روویداوە و قۆلی زادە و یاسەمین فەرمانی دوو هاوژینی یەکترن و یەکێکیان یاریی بۆ تیپی پیاوان و ئەوی دیکەشیان یاریی بۆ تیپی خانمانی شارلوای بەلجیکی دەکەن.
عەلی قولی زادە دوو ساڵ لەمەوبەر پەیوەندی بە تیپی پیاوانی یانەی شارلوای بەلجیکاوە کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و له باڵهكان یاری دهكات، ئهم وهرزه له كۆی 25 یاری 4 گۆڵ و 8 ئاسیستی كردووه، دوای چوونی ئەم یاریزانە پیاوە، خێزانەکەشی یاریزانی تۆپی پێیە، ئەویش بەرەو بەلجیکا رۆیشت و پەیوەندی بە یانەی خانمانی شارلوا کرد كه ههمان یانهی پیاوهكهیهتی.
یاسەمەن فەرمانی دوای دوو ساڵ لە پەیوەندیکردنی علی قولی زادەی هاوسەری، ئەویش کە یاریی بۆ یانەی مەلەوانی بەندەر ئەنزەلی وڵاتەکەی دەکرد، بریاریدا رێگەی هاوسەرەکەی بگرێتە بەر و پەیوەندی بە تیپی خانمانی ئەو یانەیەوە بکات.
یانە خانمانی شارلوا بەم دواییە دامەزراوە و یاسەمین فەرمانی دەبێتە یەکەم یاریزانی ئێرانی ئەو یانەیە و ئەو خانمە بووە دووەم یاریزانی پیشەگەری وڵاتەکەی.
یاسەمین دوای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی تیپی خانمانی یانەی شارلوای بەلجیکی، لە مێژووی تۆپی پێ وڵاتەکەیدا بوون بە یەکەم دووانەی ژن و مێرد یاریی بۆ یانەیەکی ئەوروپی بکەن، یاسەمین یاریی بۆ تیپی خانمان دەکات و عەلی هاوسەریشی یاریی بۆ تیپی پیاوان دەکات.
