لیۆنێل میسی سزا دەدرێت
ئەگەر بەشداری راهێنانەکان نەکات
لە ئەگەری بەشداری نەکردن لە راهێنانەکانی یانەکەی، لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنا لە لایەن یانەکەیەوە سزا دەدرێت.
بریارە ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە مەبەستی بەشداری کردن لە ئامادەکارییەکانیان یانەکەیان بۆ وەرزی نوێ، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن، بەڵام لیۆنێل میسی رایگەیاندووە ئامادەنیە پشکنینەکە بکات، چونکە ئەو دڵنیایە کە دەتوانێت گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوە و یانەکەی جێبێڵێت و یانەکەشی هەڕەشەی سزادانی دەکەن.
رادیۆی کادێنا سێر بلاویکردەوە، لە ئەگەری بەشداری نەکردنی لیۆ لە راهێنانەکان، ئەو کات سەدا 25 موچەی وەرزی داهاتوو لێدەبڕن، ئەمەش لە گرێبەستی هەموو یاریزانێکی هەیە.