ئیبراهیمۆڤیچ گەڕایەوە ئیتاڵیا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری سویدی بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەیسی میلان گەڕایەوە ئیتاڵیا.
شەوی رابردوو زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانی سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە یانەکەی و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە رێگەی فرۆکەخانەی شاری میلانۆ گەڕایەوە ئیتاڵیا و بریارە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە و واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی بکات، کە ماوەیەکە هەردوولا هەوڵ بۆ ئەم کارە دەدەن.
زلاتان سەرتای زستانی رابردوو بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە رۆسێنەری کرد و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەشی یانەکەی ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک وەرزی دیکە.