به‌نگین ڕێكانی: سبه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره به‌رده‌وام ده‌بێت

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه گشتییه‌كان، هاوكات سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانیی عێراق ده‌ڵێت، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره به‌رده‌وام ده‌بێت.
دووشه‌ممه، 16ـی حوزه‌یرانی 2025، به‌نگین ڕێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه گشتییه‌كان، هاوكات سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانیی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه، سبه‌ی سێشه‌ممه، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق، چوون و هاتن له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌نگین ڕێكانی گوتووشیه‌تی، گه‌شته‌كان له نێوان به‌سره، هیند – ده‌لهی، هیند -بۆمبای، دوبه‌ی، قاهیره، ئه‌نقه‌ره، ئیستانبوڵ، ترابزۆن، ئه‌نتاڵیا، به‌یرووت و به‌حرێن ده‌بێت.
شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یرانی 2025، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانیی عێراقی ڕایگه‌یاند، داخستنی ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا تاوه‌كوو كاتژمێر 7:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ درێژ كرایه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانیی عێراقی گوتبووی، داخستنی ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان هه‌موو گه‌شته‌كانی چوون و هاتن ده‌گرێته‌وه، جگە لە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سره كه گه‌شته‌كانی له ڕۆژدا ده‌كات.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق تایبه‌ت به کوردستان24 ڕایانگه‌یاند، بڕیار دراوه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق تاوه‌كوو كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی شه‌ممه، به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، سبەی شه‌ممه، دوای كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکرێت کە ئایا هه‌ڵپه‌ساردنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود هەڵدەگیرێت و گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.