سێ بەرگریکارە پۆڵایینەکەی ریاڵ مەدرید ئامادەن

ئێدەر میلیتاو
ئێدەر میلیتاو

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا چەند رۆژێکە لە ئەمریکا ئامادەکاری بۆ مۆندیالی یانەکان دەکات، ئەو یانەیە لە یەکەم یاری خۆی سبەی چوارشەممە رووبەڕووی یانەی هیلالی سعوودی دەبن و زۆربەی یاریزانەکانی یانەکەش بەبێ کێشە بەشداری راهێنانەکانیان کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی لە نزیکەوە راپۆرتێکی لەسەر ئامادەکارییەکانی یانەکە بۆ مۆندیالی یانەکان بڵاوکردووەتەوە، بە گوێرەی ئەو راپۆرتەی رۆژنامەکە هەر یەکە لە بەرگریکارەکانی شاهانە واتە دانی کارڤاخال و ئێدەر میلیتاو و هەروەها ئانتۆنیۆ رۆدیگەر کە ماوەیەک بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دوور بوون، هیچ کێشەیەکیان نەماوە بۆ پاڵەوانێتیەکە بەردەست دەبن.

یانە ئیسپانیەکە وەرزی رابردوو بەهۆی پێکانی بەرگریکارەکانی تووشی کێشەی زۆر بووەوە، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نەتوانن هیچ ناسناوێک بەدەست بهێنن، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو سێ بەرگریکارە و هەروەها زیادبوونی دوو بەرگریکاری دیکە، واتە ئالێکساندەر ئارنۆلد و دێن هاوسن، ئیتر هێلی بەرگرییان هیچ کێشەیەکی نەمێنێت.

 

 
Fly Erbil Advertisment