ڕوانگەی عێراقی سەوز: بەهۆی هێرشی سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران سێ پارێزگای عێراق لە مەترسیدان

ڕوانگەی عێراقی سەوز ئاشکرای کرد، لە ئەگەری هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، پارێزگاکانی بەسرە، میسان و زیقار زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت،
ڕوانگەی عێراقی سەوز لەسەر زاری پسپۆڕی کیمیایی، ئەیوب حەسەن ڕایگەیاندووە، تاوەکوو ئێستا لە عێراق هیچ بڵاوبوونەوەیەکی تیشکی ئەتۆمی تۆمار نەکراوە، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی باشوور و سنووری عێراق و ئێران.
گوتیشی: "ئەگەر هێرشە سەربازییەکان بۆسەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوام بێت، بەتایبەتی وێستگەکانی 'نەتەنز و فۆردۆ' بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم کە تیشکدەرە، وێستگەی بوشەهر بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا کە ماددەکانی یۆرانیۆم و سیزیۆم و سترۆنتیۆمی تێدایە، ئەوە هەرسێ پارێزگای 'بەسرە، میسان و زیقار' زۆرترین زیانیان بەردەوکەوێت.
ئەیوب حەسەن ئاماژەی بەوەش کرد، وێستگهی نهتهنز گهورهترین شوێنی پیتاندنی یۆرانیۆمه و لە دوو دامەزراوەی ژێر زەوی پێکهاتووە. ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم تێیدا 5% ی تێنەپەڕاندووە، وێستگهكه 400 کیلۆمەتر لە سنووری عێراق و 650 کیلۆمەتر له بهغداوه دوورە، واتە لە ئەگەری تەقینەوەیەکی تەواو مەترسیی بۆ ئاسمانی عێراق دروست دەکات، هاوکات وێستگهی بوشههر کە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێران بەکاردێت 450 کیلۆمەتر لە بەسرە و 500 کیلۆمەتر لە عەممارە و نزیکەی 700 کیلۆمەتر لە بەغداوە دوورە.
جەختیشی کردەوە، وێستگهی فۆردۆ لهناوچهیهكی بههێزی شاخاوییدایه و یۆرانیۆمی تا ئاستی سهدا 60 پێتێنراوه، ئهم وێستگهیه هێشتا دووره له هێرشی ئاسمانی، دوورییهكهی له بهغداوه 550 كیلۆمهتره و لهڕێگهی ئاسمانیشهوه 450 بۆ 500 كیلۆمهتر له شارهكانی كهربهلاو نهجهفهوه دووره.
ئەو پسپۆڕەی کیمیایی ڕوونی کردۆتهوه، خێرایی با 30 بۆ 50 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەر بۆیە دوای تەقینەوەی وێستگەکان هەوری تیشکدەر دوای 9 کاتژمێر دەگاتە بەسڕە و دوای 10 کاتژمێر دەگاتە میسان و دوای 14 کاتژمێریش بەغدا دەگرێتەوە.
باسی لەوەش کرد، "لە ئەگەری لەناوبردنی وێستگەکانی ئەتۆمی ئێران هەر چالاکیەکی هەوری تیشکدەر کە بەرەو عێراق بڕوات، کاریگەریی مامناوەندی دەبێت لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و دواتر وردە وردە کاریگەریی دەکاتە سەر سەرچاوە ئاوییەکانی بەرکەوتوو بەم تیشکە. بەڵام کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر مرۆڤ کەم دەبێت."