هاندەرانی ریاڵ مەدرید لە ئەمریکا قسە بۆ کوردستان24 دەکەن

هاندەرانی ریاڵ مەدرید لە ئەمریکا
هاندەرانی ریاڵ مەدرید لە ئەمریکا

هاوکارمان شکور محەمەد نێردراوی کوردستان24 لە مۆندیالی یانەکان کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، بۆچوونی بەشێک لە هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدریدی وەرگرتووە سەبارەت بە یاری یەکەم بەرامبەر یانەی هیلالی سعوودی، بە گشتی هاندەرانی ئەو یانەیە لە ئاستی یانەکەیان لە یاری یەکەم رازی نین و داوای گۆڕانکاری زیاتر دەکەن، هەروەها یەکێک لە هاندەرەکانیش کە لە مەکسیکەوە هاتووە و لە یارییەکەی ریاڵ مەدرید و هیلال ئامادەبووە، داوا دەکات ئاڵۆنسۆ زیاتر دەرفەت بە لوکا مۆدریچ بدات.

هاندەرێکی یانەی ریاڵ مەدرید لەمبارەوە دەڵێت '' یاری رابردوومان بەراستی یارییەکی قورس و چاوەروان نەکراو بوو، من یەکەمجارە لە نزیکەوە سەیری یاری ریاڵ مەدرید دەکەم و لە مێکسیکەوە هاتووم، بەڵام پێموایە هێشتا تیپەکە پێیوستی بە گۆرانکارییە، ئاڵۆنسۆ دەکرێت زیاتر سوود لە تواناکانی لوکا مۆدریچ وەرگرێت، بۆ ئێمە زۆر خۆشبوو وەکوو خانەوادە هاتووین سەیری یارییەکەی ریال مەدریدمان کرد ''.

هاندەرێکی دیکەی یانەی ریاڵ مەدرید ئەویش بە هەمان شێوە لە ئاستی یەکەمی یاری یانەکەی ناڕازییە و ئەویش دەڵێت '' لە یاری یەکەم ریاڵ مەدرید زۆر باش نەبوو، یا خود بڵێم هیلال ئاستی بەرز بوو، چونکە هەردولا ئاستیان لەیەکەوە نزیکبوو ، بەڵام پێموایە کەش و هەوای یارییەکە کاریگەری هەبوو بەسەر ئاستی یاریزانانی ریاڵ مەدرید، کاتی یارییەکان بۆ ئێمە کەمێک خراپە لەبەر کەش و هەوا، بەڵام ئەوان هاندەرانی ئەوروپایان لەبەرچاو گرتووە، پێموایە ریاڵ مەدرید لە یارییەکانی داهاتوو باشتر دەبێت ''.

 
Fly Erbil Advertisment