نرخی نەوت دابەزی

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا ڕێگەی بە چین دا نەوتی ئێران بکڕێت، نرخی نەوت لە بزاڕەکانی جیهان بە ڕێژەی 5% دابەزی.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ڕێژەی 5% دابەزی.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 67 دۆلار و 88 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش گەیشتە 65 دۆلار.

ئەمەش دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕێگەی بە چین دا نەوتی ئێران بکڕێت، هیواشی خواست کە چین بڕێکی زۆر نەوت لە ئەمەریکاش بکڕێت.

 

 
Fly Erbil Advertisment