مەسرور بارزانی لەبارەی داوای ئۆجەلان بۆ بینینی سەرۆک بارزانی: خاڵێکی ئەرێنییە
مەسرور بارزانی لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە بۆ یارمەتیدانی پرۆسەکە ئەوەی لە دەستییان بێت، دەیکەن.
چوارشەممە، 25-06-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕۆڵی کاریگەری سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستان بەردەوام بۆ ئەوە بووە یارمەتی سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی بدرێت و ئاشتی بەرقەرار بێت.
هاوکات لەبارەی داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ بینینی سەرۆک بارزانی؛ سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، بەخاڵێکی ئەرێنی دەیبینن و سەرۆک بارزانی بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە کە گرژی نەمێنێت و بە گفوگۆ چارەسەری کێشەکان بکرێت، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد، بۆ یارمەتیدانی پرۆسەکە ئەوەی لەدەستییان بێت دەیکەن.