نێچیرڤان بارزانی: ئه‌رکی هه‌موومانه له پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ کوردستانییان كار بكه‌ين
پێنجشەممە، 26ـی حوزەیرانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامی سەری ساڵی کۆچی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە؛ بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، خێر و خۆشی، ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێم؛
یەکی موحەڕەم، سەری ساڵی نوێی کۆچی به گه‌رمی لە ته‌واوی موسڵمانان له کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم ساڵی نوێ، خێر و خۆشی، ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ساڵى سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى بێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که وه‌ک هه‌میشه کوردستان نیشتمانی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌یييه‌كاندا ده‌بێت. ئه‌رکی هه‌موومانه پێکه‌وه له پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ کوردستانییان كار بكه‌ين.
هه‌موو ساڵێك به خۆشى و له هه‌مووان پيرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
١ی موحه‌ڕڕه‌می ١٤٤٧
٢٠٢٥/٦/٢٦
