پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

سەرۆكی پەرلەمان ئەندامان بۆ كۆبوونەوە بانگھێشت دەكات

K24 – ھەولێر

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگھێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی داھاتوو.

د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بانگھێشتنامەیەكدا رایگەیاندووە "پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان – عێراق، بڕیارماندا بانگھێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان بكەین، بۆ دانیشتنی ژمارە 3ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان".

بەگوێرەی بانگھێشتنامەكەی سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوەكە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 8/9/2020 دەست پێدەكات.