ئەنجوومەنی ھۆزە عەرەبەکانی عێراق داوای ھەڵوەشاندنەوەی گروپه میلیشیاکان دەکەن
"میلیشیاکان ھۆکاری سەرەکی ئاڵۆزییەکانی عێراقن"
K24- ھەولێر:
دوای ھێرشەکانی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، سامر ئەلبەیاتی، سکرتێری ئەنجوومەنی ھۆزە عەرەبەکانی عێراق داوای لە حکومەتی بهغدا كرد، چهك له گروپه میلیشیاكان بسهنێتهوه و ئهو گروپانه ههڵوهشێنێتهوه.
بەیاتی گوتی: داواکەی ئەنجوومەنی ھۆزە عەرەبەکانی عێراق دوای ئەوە دێت، کە رۆژی یەکشەممە 6ی ئەیلوول لەرێگەی 3 کاتیۆشاوە جارێکی دیکە ھێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی لە فرۆکەخانەی بەغدا.
بەیاتی گوتیشی: میلیشیاکان ھۆکاری سەرەکی ئاڵۆزییەکانی عێراقن و بوونی چەك لە دەستیان ھەرەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات.