ڤیدیۆ.. ته‌سبیح له‌سه‌ر ده‌ست ده‌فرۆشێت و به 9 زمانی جیهانی قسه ده‌كات
بووه‌ته جێگای سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
K24- هه‌ولێر:
گرته‌ی ڤیدیۆیی پیاوێكی مسری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، كه فرۆشیارێكی ده‌ستگێڕه و ته‌سبیح له ناوچه‌ی هه‌ره‌مه‌كانی شاری جیزه ده‌فرۆشێت و به‌هره‌یه‌كی جیاوازی له زانینی زمانی گه‌لانی غه‌یره عه‌ره‌ب هه‌یه.
گرته ڤیدیۆكه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆشیاره دهستگێڕهكه ده‌توانێت به 9 زمانی جیاواز به‌ته‌واوه‌تی قسه بكات، له‌وانه‌ش زمانی: عه‌ره‌بی، ئیتاڵی، رووسی، فه‌ره‌نسی، چینی، ژاپۆنی، مه‌جه‌ری و ئیسپانی.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه دیاره، كاتێك ئه‌و پیاوه كه ناوی "محه‌مه‌د زه‌هران"ـه له‌كاتی قسه‌كردندا به‌گوێره‌ی ئه‌و زمانه‌ی قسه‌ی پێ ده‌كات توونی ده‌نگی ده‌گۆڕێت و له قسه‌كردن به چینی و ژاپۆنی ده‌نگی ناسكتر ده‌رده‌كه‌وێت.
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه محه‌مه‌د زه‌هران له ناوچه‌ی هه‌ره‌مه‌كان كاری ته‌سبیح فرۆشی ده‌كات و له‌لایه‌ن ته‌واوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه ناسراوه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان بۆ ئه‌و گرته ڤیدیۆیه نووسیوه، ده‌ڵێت: جگه زمانی عه‌ره‌بی، ئیتاڵی، رووسی، فه‌ره‌نسی، چینی و ژاپۆنی، مه‌جه‌ری، ئیسپانی، محه‌مه‌د زه‌هران زۆر به‌باشی به زمانی توركیش قسه ده‌كات.
H.B
مواطن مصري بسيط اسمه (محمد زهران) يعمل بائع مسابح متجول عند الأهرامات يتحدث 9 لغات
— إيـاد الحمود (@Eyaaaad) September 3, 2020
العربية
الإيطالية
الروسية
الفرنسية
الصينية
اليابانية
المجرية
الاسبانية
(وفي مقطع آخر تحدث التركية)
أبهرني هذا الرجل، حتى نبرة الصوت تتغير مع كل لغة.pic.twitter.com/tvxGPTg1Ay