4 ھەزار و 597 كەسی دیكە لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوون

لە عێراق 82 كەسی دیكە بە ھۆی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

K24 - ھەولێر:

وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ 82 كه‌سی دیكه‌ به‌ هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وەزارەتی تەندرووستی عێراق رایگه‌یاندووه‌، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار ھەزار و 597 كەس لە سەرتاسەری عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و سێ ھەزار و 824 كەسیش لەو نەخۆشییە چاكبوونەتەوە. ھەروەھا 82 كەسیش بەو ھۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.

لە سەرەتای سەرھەڵدانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا تاكو ئێستا 278 ھەزار و 418 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە. لەم ژمارەیەش 7 ھەزار و 814 كەس گیانیان لە دەستداوە و 213 ھەزار و 418 كەسیش بە تەواوی چاكبوونەتەوە، واتە بەڕێژەی 76.8%.

ژمارەی ئەو كەسانەی ئیستا لە عێراق لە نەخۆشخانەكاندا لە ژێر چاودێری پزیشكیدانە، 56 ھەزارو 787 كەسن و لەم ژمارەیەش 542 كەس لە ژێر چاودێری چڕدان.