چیرۆکی سێمینیا کۆتایی هات
کاستەر سێمینیا، خانمە راکەری ئەفریقیای باشوور بە هۆی لێکچوونی تواناکانی بە پیاوەکان لەلایەن فێدراسیۆنی جیهانی گۆڕەپان و مەیدان رێگەی پێ نادرێت بەشداری ئۆڵمپیکی داهاتوو بکات.
خانمە راکەرە ئەفریقیاییەکە ساڵانی رابردوو توانی ئەنجامی باش لە راکردنی 800 مەتر بەدەست بێنێت، بەڵام ئەو راکەرە تواناکانی زیاتر بە پیاوان دەچوو و بۆیەش فێدراسیۆنی جیهانی گۆڕەپان و مەیدانی رێگری لێکرد بەشداری پاڵەوانتیەکان بکات و دواتر ئەویش پەنای بۆ دادگای وەرزشی جیهان کاس برد و لەوێ شکستی هێنا و دواجار هانای بۆ دادگای فیدراڵی سویسڕا برد و ئەو دادگایەش بریارەکەی فێدراسیۆنی جیهانی پەسەند کرد و تانەکەی ئەو خانمە راکەرەی رەتکردەوە.
بەم شێوەیە کاستەر سێمینیا دوای بەدەست هێنانی میدالیای زێڕی ئۆڵمپیادەکانی 2012 و 2016، ئەمجارەیان بۆی نیە بەشداری ئۆڵمپیادی داهاتوو بکات.


