گەنمی جووتیاران لە هەرێمی کوردستان دەکڕدرێتەوە
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت و بەپێی جۆریان نرخیان بۆ دادەنرێت.
یەکشەممە 6ـی تەممووزی 2025، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕاسپاردنی محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی لێژنەی بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی گەنمی ماوەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، دوات کۆبوونەوە لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیاکانی خۆشناو و قەیوان، بڕیاردرا بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- گەنمی پلە یەک بە 550 هەزار دینار.
2- گەنمی پلە دوو بە 525 هەزار دینار.
3-پرۆسەی وەرگرتنەکە لە ڕێککەوتی 15ـی تەمموزی 2025، دەستپێدەکات و ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت، هاوکات شایستە داراییەکانی جووتیاران لە ماوەی دوومانگدا لەلایەن هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوان خەرج دەکرێت.