خورشید هەرکی: سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەم

لەگەڵ دروستبوونی کێشەی نێوان دوو بنەماڵە لە سنووری هەولێر، هەر زوو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە ئەمنییەکان ڕێککاری پێویستیان گرتەبەر بۆ چارەکردن و تەشەنەکردنی زیاتری، هەر ئەمڕۆکەش کێشەکە کۆتایی هات.
چوارشەممە، 9ـی تەمووزی 2025، خورشید هەرکی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەمر ئەمری سەرۆک بارزانییە و پێشمەرگەی سەرۆکم، هەر بۆیە لەسەر ئەمری بەڕێزیان کێشەکەمان کۆتایی پێ هێنا، هەروەها سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەکەم، بۆ کۆتایهێنان بەم کێشەیە."