بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
ھێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفراز 3 شكا
K24-ھەولێر:
له ئاگادارییهكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر داوای لە ھاووڵاتیانی سهنتهری شار كرد، بههۆی درووستبوونی كیشهیهك دەستبگرن بە ئاوەوە، چونكه پیشبینی دهكرێت چهند گهڕهكێكی ئهو شاره بۆ ماوهیهكی كاتی بێئاو بن.
لە ئاگادارییەكەدا ھاتووە، "لە ئەنجامی كاركردنیان بۆ گۆڕینی رێڕەوی ھێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفراز 3، بە داخەوە تووشی شكان بووە".
ھەروەھا ھاتووە، "داواكارێن لە ھاوشاریانی ئازیز دەستبگرن بە ئاوەوە تاكو كێشەكە چارەسەر دەكرێت".
لە ئاگادارییەكەدا كە ئێوارهی ئهمڕۆ له پەیجی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر بڵاوكراوەتەوە ئاماژە نەكراوە ئاخۆ ماوەی چەند رۆژ ئەو كێشهیه چارەسەر دەكرێت و ھەروەھا ئاماژە نەكراوە كار لە ئاوی كام گەڕەك دەكات یان تەواوی شارەكەیە.