قه‌یرانی كاره‌با له عێراق
دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق له ساڵی 2003 تا ده‌گاته ئێستا، سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی ده‌یان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان بۆ باشتركردنی دۆخی كاره‌با و دامه‌زراندنی وێستگه‌ی نوێی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، به‌ڵام كێشه و قه‌یرانی كاره‌با هێشتا چاره نه‌كراون.
بە گوێرەی ئەو گرێبەستانەی لە عێراق بۆ باشکردنی دۆخی کارەبا کراوە، بە بەهای 81 ملیار دۆلار گرێبەست لەگەڵ چەندان کۆمپانیا کراوە، بەڵام ئێستا بە هەموو توانایەکەوە حکوومەتی عێراق ڕۆژانه تەنیا نزیكه‌ی 8 كاتژمێر كاره‌با دەتوانێت بۆ هاووڵاتییانی دابین بکات.
لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا هاوکارمان کۆمار نادر بە زمانی ژمارە دۆخی کارەبای عێراقتان بۆ ڕوون دەکاتەوە.