ئەرمینیا توركیا بە گواستنەوەی چەكدارانی بیانی بۆ ئازەربایجان تۆمهتبار دەكات
ئەرمینیا وهڵامی ئەردۆغانی دایەوە
K24 - ھەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا زۆراب مناتساكانیان دەسەڵاتدارانی توركیای بە گواستنەوەی چەكدارانی بیانی بۆ ئازەربایجانی ھاوسێی تاوانبار كرد.
ئەم گوتانەی منتاساكانیان له میانی ئهو كۆنگره رۆژنامهوانییه هاوبهشهدا هاتن، كه لهگهڵ ھاوتا میسرییەكەی، سامح شوكری لە چوارچێوەی سەردانی ئێستایدا بۆ قاھیرە ئهنجامیدا.
تاوانباركردنی مناتساكانیان بۆ ئەنقەرە وەك وەڵامێك بوو بۆ سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، كە لە مانگی تەموزی رابردوو گوتی: ھەرگیز لە بهرپەرچدانەوەی ھەر ھێرشێك بۆ سەر مافەكان و خاكی ئازەربایجان دوودڵ نابین".
ئەرمینیا ئەم لێدوانەی بە ھەڕەشهیەكی ناڕاستهوخۆ توركیا ھەژماركرد لە بەكارھێنانی ھێز لەو ململانێیەی ھەیەتی لەگەڵ ئازەربایجان لە سەر ھەرێمی ناگۆرنۆ كارەباخی چیایی.
سەرچاوە: رۆژنامەی "زمان"