پۆ‌مپێیۆ داوا له ئه‌وروپا ده‌كات حزبوڵڵا بخاته لیستی تیرۆره‌وه
په‌مپێیۆ:حزبوڵڵا زیانێكی گه‌وره‌ی به جیهان گه‌یاندووه

K24 - ھەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له یەکێتی ئه‌وروپا كرد حزبوڵڵای لوبنانی بخاته نێو لیستی تیرۆرەوە.
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویتێکدا داوای له وڵاتانی ئەندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، حزبوڵڵا بخەنە ناو لیستی تیرۆره‌وه و وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
پۆ‌مپێیۆ گوتیشی: پێویسته یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و راستییه بزانێت، حزبوڵڵا رێكخراوێكی تیرۆریستییه و ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه نه‌توانێت له كار و چالاكیه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ كۆسۆڤۆ، حزبوڵڵای خستە لیستی تیرۆرەوە. پێشتریش ھەر یەكە لە ئەڵمانیا، بەریتانیا و لیتوانیا، حزبوڵڵای لوبنانییان خستبووە لیستی تیرۆرەوە.
پۆمێیۆ گوتیشی: بە شێوازی كەوتنی پوولی دۆمینه یەكە یەكە وڵاتان حزبوڵڵای دەخەنە لیستی تیرۆرەوە و ئێران ودارو دەستەكانی ئابڵوقە دەدەن.