ریال مەدرید سەردانی عێراق دەکات
بالیۆزی ئیسپانیا لە عێراق ئاشکرای دەکات لە دوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا یانەی ریال مەدریدی وڵاتەکەی گەشتی عێراق دەکات.
خوان خۆزێ ئۆسکۆبار بالیۆزی ئیسپانیا لە عێراق، لە دانیشتنێکدا لەگەڵ عەدنان درجال وەزیری وەرزشی عێراق بەڵێنیدا دوای کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاسایی بونەوەی دۆخەکە، یانەی ریال مەدرید گەشتی ئەم وڵاتە بکات و چەند یارییەکی دۆستانەش بکات، هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بالیۆزی ئیسپانیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە دەیانەوێت زیاتر گرنگی بە وەرزشی عێراق بدەن و لە ماوەی داهاتوو کەسانی شارەزا دێننە ئەم ولاتە و هەروەها هەوڵ دەدەن یانەکانی ئەم وڵاتە زیاتر لە وڵاتەکەیان ئامادەکاری بکەن.
بالیۆزی ئیسپانیا داوای لە وەزیری وەرزشی عێراقیش کرد، زیاتر گرنگی بە لاوەکان بدەن و هەروەها ئامادەن هاوکاری ژێرخانی وەرزشی ئەم وڵاتە بکەن، هەروەک چۆن ئیستا دوو کۆمپانیای وڵاتەکەیان خەریکی دروستکردنی یاریگەکان عەمو بابا لە بەغدا و هەروەها یاریگەی شاری بابلن.