ئێران.. یەکەیەکی پاڵاوگەی نەوتی ئابادان سووتا

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی پاڵاوگەی نەوتی ئابادان ڕایگەیاند، یەکەی 70 ی ئەم پاڵاوگەیە ئاگری تێ بەربووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
شەممە، 19ـی تەممووزی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە "بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی پاڵاوگەی نەوتی ئابادان ڕایگەیاندوە، ئەمڕۆ، یەکەی 70 ی پاڵاوگەکە بەهۆیەکی نادیار، ئاگری تێ بەربووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن."
پەیامنێری تەسنیم لە ئابادان، ڕایگەیاندووە "ئاگرەکە لە یەکەی 70ی پاڵاوگەکە کەوتووەتەوە و هەرچەند تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن و هێزەخۆبەخشەکان بە خێرایی گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە، بەڵام لەبەر بەهێزیی و گەورەیی ئاگرەکە، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێشتا نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی بکەن."
پاڵاوگەی نەوتی ئابادان، یەکێکە لە کۆنترین پاڵاوگەکانی نەوت لە ئیران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.