لە ماوەی 24 کاتژمێردا 136 فەڵەستینی بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران
میدیا فەڵەستینییەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوە پزیشکییەکان بڵاویان کردەوە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەوە تا ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تەممووزی 2025، لە کەرتی غەززە 136 هاووڵاتی بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە کە 38 کەسیان داوای یارمەتی و سێ منداڵیان بەهۆی بەدخۆراکییەوە مردووە.
لە باشووری کەرتی غەززە، هێزەکانی ئیسرائیل لە باکووری شاری ڕەفەح تەقەیان لەو کەسانە کردووە کە داوای هاوکارییان کردووە و لە ئەنجامدا 32 هاووڵاتی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها هەشت لاشە لە بەنی سوهەیلە و شێخ ناسر لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس و لە ژێر داروپەردووی ماڵان لەڕۆژئاوای شارەکە دەرهێنراون.
لە ئەنجامی بۆردومانی کەمپی ئاوارەکان لە شاری مەواسی خان یونس لە ڕۆژئاوای شارەکە و لە گەڕەکی ژاپۆنی، 21 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها سەرچاوە پزیشکییەکانیش بە ئاژاسنی 'وافا'یان ڕاگەیاندووە سێ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە.