پڕۆژەی تەوەقوت لە ھەڵهبجە جێبەجێدەكرێت
تێچووەکەی دە ملیار دینارە
K24 - ھەولێر:
وەزیری ئاوەدانكردنەوە رایگەیاند، پڕۆژەی پردی تەوەقوت لە ھەڵەبجە دەرخستەكەی ھاتوووەتە وەزارەت و لە ئایندەكی نزیكدا تەندەرینی بۆ دەكرێت.
دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەکوردستان24ی راگەیاند، لە دوای پڕۆسەی تەندەرین و وەرگرتنی پڕۆژەکە، لەلایەن کۆمپانیاوە دەستدەکریت بە پڕۆژەی دروستکردنی پردی توەقوت، کە تێچووەکەی 10 ملیار دینارە و پێشتر لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری جێبەجێکردنی دراوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە.