تاوەکو 15ـی ئاب گەنمی جووتیاران لەلایەن کۆمپانیا تایبەتەکان وەردەگیرێت

پرۆسەی بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی پێنجەم بەردەوامە و ئەمساڵ تا 15ـی ئابـی 2025، گەنم لە جووتیارانی کوردستان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە وەردەگیرێت.

ئەمڕۆیەکشەممە، 27ـی تەممووزی 2025، سەرمەد ڕەشید، بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای داس، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ڕێککەوتن لەسەرکوالێتی گەنم هەبووە، توانای وەرگرتنیگەنمیش بەسەدان تەنە بەمەرجێک ئەو گەنمە لە پشکنین دەرچێت و شیاو بێت بۆ دروست کردنی ئارد کە لە بازاڕەکاندا ئێمە خستوومەتانە بەردەست.

سەبارەت بە وادەی وەرگرتنەکە ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت: وادەکەی باشە لە 15ـی تەممووزەوە تاکوو 15ـی ئاب وادەیەکی باشە، بەڵام بە نیازنین وادەی وەرگرتن درێژ بکەینەوە.  

لای خۆیەوە عەزیز عەبدولکەریم، جووتیار دەڵێت: حکوومەتی هەرێم 10 تۆنگەنمی لێ وەرگرتین، بەڵام 30 تۆن گەنمم هێناوە بۆ ئەمکۆمپانیایە. 

ستار جەبار، جووتیار دەڵێت: نیوەی گەنمەکەم ماوەتەوە، ئێستاش نزیکەی 18 تۆنگەنمم هێناوە دەیدەمە کۆمپانیای تایبەت،نرخەکەشی لە دابەزینە بە 430 یاخود 470 هەزار دینارە، دەرەجە یەکیشی بە 480 هازار دینارە.

بۆ ئەوەی گەنمی جووتیاران ڕەنج بە خەسار نەچێت ئەمساڵ بۆ جاری پێنجەم  گەنم لە جووتیاران لە لایەن کۆمپانیا تایبەتەکان وەردەگیرێت. جگە لە گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان گەنمی جووتیارانی سنووری دەشتەکانی قەراج و کەندێناوەش وەردەگرن جوتیارانیش ڕایدەگەیەنن پرۆژەی بە بازارکردنی گەنمی پاڵپشتی جووتیاران و کەرتی کشتوکاڵە. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment