لیبیا نرخی نەوتی دابەزاند

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.8% بۆ 42.82 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی

K24 - ھەولێر

ئەگەرەکان بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی لیبیا نرخی نەوت دابەزاند، لە کاتێکدا بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا خواستی بۆ سووتەمەنی کەمکردووە و گوشاری کردووەتە سەر بازاڕی نەوت، بەڵام زریانە کەمەرەییەکان لە کەنداوی مەکسیک داکەوتنی نەوتی سنووردارکردووە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.8% بۆ 42.82 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، و بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی 0.9% بۆ 40.73 دۆلار دابەزی.

دوو ئەندازیار لە کێڵگەی شەرارەی نەوتی لیبیا ئاماژەیان بەوەداوە، دوای راگەیاندراوی دامەزراوی نیشتمانی بۆ نەوت، کارمەندان لە کێڵگەی سەرەکی دەستیان بە بەکارکردن کردووەتەوە، بەڵام دیار نییە کەی دەست بە پڕۆسەی بەرهەمهێنان دەکرێتەوە.

شارەیازانی بازاڕ دەڵێن، لە کاتێکدا خواست بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دابەزینە، بازاڕ بەرگەی زیاتری خستنەڕوو ناگرێت.