بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق زیاتر دەبێت لە 220 ترلیۆن دینار
چەند پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ کوردستان24یان ئاشکرا کرد، قەبارەی بودجەی ساڵی داهاتوو بەهۆی ئەو کورتهێنانە زۆرەی هەیە، دابەزینی نرخی نەوت و زیادبوونی قەبارەی خەرجییەکانی پەیوەست بە مووچە خۆرانی عێراق، بودجەکە زیاتر دەبێت لە 220 ترلیۆن دینار. هاوکات حکوومەتی عێراق لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی زیادکردنی خەرجییەکان و کەمکردنەوەی سەرچاوەکانی داهات بە ڕێژەی 15% زیان بەر یەدەگ و داهاتی گشتی کەوتووە کە بەرانبەرە بە زیاتر لە 16 ترلیۆن دینار، جیاواز لەوەش تەنیا لە یەک ساڵدا 10 ترلیۆن دینار زیانی کردووە.