هۆشداری لەبارەی خراپی دۆخی دارایی عێراق دەدرێت
سندووقی نێودەوڵەتی دراو، هۆشداری لەبارەی خراپی دۆخی دارایی عێراق دەدات و ئاشکراشی دەکات، هۆکاری خراپبوونی دۆخی دارایی بۆ زیادبوونی خەرجییەکان و کەمبوونەوەی داهات دەگەڕێتەوە. ئەگەر بەراوردێک لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2024 بکەین، کۆی خەرجی مووچە لە عێراق بە ڕێژەی نزیکەی 50% زیادی کردووە، لە بەرانبەردا هیچ زیادکردنێک لە داهاتی نا نەوتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕوویان داوە. هاوکات، کۆی گشتی یاخود پێویستی عێراق ئێستا بۆ مووچەی مووچەخۆرانی زیاتر لە 60 ترلیۆن دینارە، لە کاتێکدا ساڵی 2019 پێویستی بە 40 ترلیۆن دینار بووە، ئەم ڕێژەیە بارگرانی قورس لەسەر حکوومەتی ئێستا و حکوومەتەکانی داهاتوودا دروست دەکات و کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر خەرجییە گشتییەکان و سەرچاوە داراییەکان دەبێت.